فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود
دوشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۲   |  19-02-2024

بە پێی راپۆرتەکان، شەوی هەینی ٢٧ی رێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلمان ئەمیری” خەڵکی شاری مەریوان، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسود کەوتووەتە خوارەوە و بەسەختی برینداربووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە، ناوبراو کە بەهۆی ئەم ڕووداوە پشتی شکاوە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕاگوێزراوە، بەڵام بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە لەوێوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان.