فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە کامیاران
دوشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۲   |  19-02-2024

ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان، ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی “ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین”، لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ هیچ هۆکارێک، ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی “نۆژین”یان لە کامیاران دەستبەسەر کردووە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ ڕەشاد پەرویزی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.