رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “پژمان سوڵتانی” تەمەن ٣٠ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، پژمان سوڵتانی پاش دەستبەسەر کرانی، بەمەبەستی لێپرسینەوە گواستراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری بۆکان و ماوەی شەش ڕۆژ ئەشکەنجە دراوە و بەو هۆیەوە سێ قامکی دەستی شکاوە و پاش ٤٢ ڕۆژ بێ ئەوەیکە شکاوی و برینەکانی بۆ چارەسەر بکرێت لە ژووری تاکەکەسی ڕایانگرتووە. شایانی باسە، ناوبراو پاش شەش مانگ ڕاگیران لە ئیتلاعاتی شاری بۆکان، ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ورمێ کراوە. جێگای ئاماژەیە، پژمان سوڵتانی لەماوەی ١٠ مانگ دەستبەسەر کرانیدا لە مافی وەرگرتنی پارێزەر، بینینی بنەماڵەکەی و سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە.