فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە جوانڕۆ
دوشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۲   |  19-02-2024

بە ئاشکرابوونی ناوی منداڵێکی دیکەی دەستبەسەرکراو بەناوی “دیاکۆ بێهرووجە”، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی دوای دۆڕاندنی تیمی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر قەتەر، لە شاری جوانڕۆ دەستبەسەرکراون و ناوەکانیان زانراوە گەیشتە چوار کەس کە سێ کەسیان منداڵن و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەوی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندان، دیاکۆ بێهروجە تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. دەستبەسەر کرانی ئەم لاوە لەحاڵێکدایە کە پێشتر سێ لاوی دیکە بە ناوەکانی “محەممەد یووسفی” تەمەن ١٧ ساڵ، “حەمزە بەرزگەر” تەمەن ٢١ ساڵ لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ و هەروەها “محەممەد مەحموودی” تەمەن ١٦ساڵ لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرابوون. جێگای ئاماژەیە، لانیکەم ١٠ منداڵ و مێرمنداڵ بەهۆی دەربڕینی شادی و دڵخۆشییان لە دۆڕاندنی تیمی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر تیمی هەڵبژاردەی قەتەر دەستبەسەرکراون کە منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە لە کرماشان و لاوەکان بۆ زیندانی دێزڵئاوای ئەو شارە گواستراونەتەوە.