دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە سەبزەوار
سێشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۲   |  20-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مورتەزا کەیوانلوو خەڵکی شاری جوغتای سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە لە شاری سەبزەوار دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، مورتەزا کەیوانلوو تەمەن ٤٠ ساڵ دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە