فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی گەشتیارێکی سویدی لەلایەن هیزەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۲   |  20-02-2024

ژمارەی نوێی ڕۆژنامەی ”لۆمۆند”ی سوید باسی لە دەستبەسەرکردنی گەشتیارێکی سویدی لە ئێران کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی لۆمۆند، لانیکەم دوو هاووڵاتیی سویدی بە ناوەکانی یۆهان فلۆدرۆس و ئەحمەدڕەزا جەلالی لە زیندانی ئێڤین بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستبەسەر کراون کە مەرجی ئازادکردنیان بە ئازادکردنی حەمید نووری بەستراوەتەوە کە لە سوید دەستبەسەرە.
لۆمۆند ڕایگەیاندووە کە یۆهان فلۆدرۆس، لاوێکی دیپلۆماتکاری سویدی، لە ٨ ڕێبەندان، لە دادگایەکی ساختەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دادگایی کرا، کە لەو ماوەیەدا دادگای ئینقلاب داوای لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە سویدیەی کردووە.
لۆمۆند باسی لەوەش کردووە، لانیکەم ٣٠ هاووڵاتیی ڕۆژاوایی کە چواریان خەڵکی فەرانسە بوون، لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدان، زۆرجار بە تۆمەتی هاوشێوە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش زۆربەیان بە قوربانیی “دیپلۆماسیی بارمتە” لە ئێران دادەنرێن.
شایەنی باسە کە لە هەر حاڵەتێکدا چارەنووسی یۆهان فلۆدرۆس، دیپلۆماتکاری لاوی سویدی بەستراوەتەوە بە چارەنووسی حەمید نوری، بە تایبەت کە لە ١٩ دێسامبردا دادگای پێداچوونەوەی ستۆکهۆڵم جەختی لەسەر دووپاتکردنەوەی سزای حەمید نووری کردەوە.