کۆبوونەوەی نارەزایەتی کرێکارانی گرووپی میللی سەنعەتی فوولاد لە ئەهواز
سێشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۲   |  20-02-2024
ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە، کۆمەلێک لە کرێکارانی گرووپی میللی سەنعەتی فوولاد لە بەردەم ئەم شیرکەتە لە ئەهواز کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەڕێوە برد.
هەروەها ڕۆژی رابردوو واتە دووشەممە ٣٠ی ڕیبەندان پێنج کەس لە کرێکارانی ئەم شیرکەتە لە ناڕەزایەتیی بە داخستنی کارتی هاتوچۆیان لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی شیرکەت دەستیان دایە مانگرتن.