فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دووهەمین ڕۆژی مانگرتنی کرێکارانی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز
چوارشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۲   |  21-02-2024

کرێکارانی بەشە جۆراوجۆرەکانی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز، رۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممە لە ناڕەزایەتی بە تەعلیق لە کاری کۆمەلێک لە کرێکارانی ناڕازی و هەروەها لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێنەکردنی ناتەواوی پلانی ریزبەندی کارەکان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیان دایە مانگرتن.
کرێکارانی ناڕازی گرووپی میللی فوولاد بە خۆپیشاندان لە حەساری شیرکەت تا مەیدانی بەقایی لە سەرەتای جادەی خۆرەمشار و بە وتنەوەی دروشمی ئێعترازی درێژەیان بە مانگرتنەکەیاندا و پێداگرییان لەسەر جێبەجێکردنی خواستەکانیان کردەوە.