فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لاوێکی خەلکی سەڵماس سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا
پێنجشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۲   |  22-02-2024

 لاوێکی خەڵکی سەڵماس کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
شاهین وەساف تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی سەڵماس لەلایەن لقی ٣ی دادگای شۆرشی ورمێیەوە بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و حوکمەکەی لە ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕەزبەری ۱۴۰۲ لە زیندانی ناوەندی ورمێ بە شێوەی فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.
شاهین وەساف ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ۱۴۰۱ و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی هاوڕێ لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ناسر وەساف لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ورمێ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە گواسترابوونەوە و دوای لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزراون.
شایانی باسە کە دادگایی ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ هەبوونی پارێزەر بەڕێوەچووە و ناسر وەساف ڕۆژانی ڕابردوو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد بووە.
پێویستە بوترێ کە ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەریدا لە مافی هەبوونی پارێزەر و دیتنی بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ بە مەبەستی دانپێدانان دژ بە خۆیان و قبووڵکردنی تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی دڕندانەدا بوون.