فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئامادەبوونی دایکانی دادخواز لە ماڵی حەمید ئاخ چالاکی مەدەنی لە شاری سنە
هەینی ۰۴-۱۲-۱۴۰۲   |  23-02-2024

بەپێی داپۆرتەکان، “حەمید ئاخ” و بنەماڵەکەی لە بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی”دا چالاک بوون و بە هۆکاری چالاکییەکانی لە ڕەوتی ئەم بزوتنەوەیەدا، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمەوە لە ژێر گوشاردا بوون و بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێھێشتوو،  پاییزی ئەمساڵ وەکوو پەنابەر لە وڵاتی ئاڵمان گیرسانەوە.
ئەم چالاکە مەدەنییە سەرەتای ئەمساڵ بە هۆی بەشداری چالاکانە لە  ڕێوڕەسمی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە شارەکانی سنە، بۆکان، سەقز، دێهگولان، لە دوای دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بە کۆمەڵی نزیک بە ٣٠ کەس  لە بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان لە جادەی نێوان سەقز و بۆکان، لەگەڵ  هاوسەر و دوو منداڵەکەیان ناچار بوون کە وڵات بەجێبهێڵن و بەمەبەستی  پاراستنی گیانیان خۆیان گەیاندە ئاڵمان.