بەپێی ڕاپۆرتەکان، نەرگس مەنسووری ئەندامی سەندیکای کرێکارانی شیرکەت واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران، لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای تاران و لە نەبوونی پارێزەرەکەی بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەممەد مۆقیمی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس رایگەیاندووە، نەرگس مەنسووری هەتا ئێستا دوو جار لە لایەن ئەفسەری جێگر، هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و بەرپرسیارەتی گیانی ناوبراو لە ئەستۆی ڕژیمە بە تایبەت خامنەیی. جێگای ئاماژەیە، ئەم هەڵسووڕاوە کرێکارییە، مانگی گوڵانی پارەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو. نەرگس مەنسووری پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٨ دەستبەسەر و لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی لەدژی نیزام” بە شەش ساڵ زیندان و دوو ساڵ قەدەغەکران لە چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی مەحکووم کرابوو.