فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
یەکشەممە ۰۶-۱۲-۱۴۰۲   |  25-02-2024

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەشەممە، یاسین فەلاحی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “وشکەڵان”ی سەر بە شاری مەریوان، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییی سنووری نەوسوود لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، بریندار بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کۆڵبەرە کە قاچی چەپی بریندار بووە و تاندۆنی پچڕاوە، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە. هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “ڕەحمان ڕەحمانیزادە”، بەهۆی لێدانی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار بووە. بەگوێرەی زانیارییەکان، سەر و دەستی ئەم کۆڵبەرە بریندار بووە و هەروەها دەستی ڕاستیشی شکاوە.