فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی بەربڵاوی ژنان لە پۆرتۆریکۆ لەژێر ناوی: ئێمە بۆ ژیانمان دەجەنگین
یەکشەممە ۰۶-۱۲-۱۴۰۲   |  25-02-2024

چالاکانی بواری مافەکانی ژنان لە شاری “سێن خوان” پایتەختی پۆرتۆریکۆ، بە مەبەستی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ دیاردەی ژن کوژی و کۆتایی هێنان بە توندووتیژی لەدژی ژنان، کەمپەینێکی خیابانیان بە درووشمی “ئێمە بۆ ژیانمان دەجەنگین” دەست پێ کردووە و لەم پێناوەدا خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان ڕێکخستووە.
ئەم چالاکانە دەڵێن: تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا ١٣ ژن کوژراون و ئەم ڕەوتە دەبێ بەخێرایی بوەستێندرێت. دەشڵێن: ئەوان درێژەی کوشتنی ژنان دەدەن هەر بۆیه تووڕە بوون جوابدەرەوە نییە و ئێمە بۆ ژیانمان دەجەنگین. چالاکی ئەم کەمپەینە لە ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەشەممەوە دەستی پێکردووە و بڕیارە تا ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن درێژەی هەبێت.