ئیلام؛ کەمئەندامبوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین
یەکشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۰   |  06-02-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ناوچەی سنووریی گوندی “حەمزە”ی سەربە بەخشی دەشتی عەباس لە شارستانی دێهلۆران مینێک تەقییەوە و لەئاکامدا مەڕدارێکی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی کرماشان لاقێکی بەسەختی بریندار بوو.
دوای ڕووداوەکە، ئەو هاووڵاتییە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بەخشی دەشتی عەباسی شارستانی دێهلۆران کراوە و بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە لاقی ڕاستی بڕدراوەتەوە.