فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربوونی ٦٧ کۆڵبەر لەمانگی فێبریوەری ئەمساڵ
هەینی ۱۱-۱۲-۱۴۰۲   |  01-03-2024

بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە مانگی فێبریوەری ساڵی ٢٠٢٤دا، لانیکەم ٦٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە ٨٥٪ ی حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیم بوونەتە قوربانی. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو ١٧ حاڵەت واتە ٣٤٪ بەرز بووەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ئەو مانگەدا ٤ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٦٣ کۆڵبەریش بریندار بوون. هەروەها، لانیکەم٢ منداڵی خەڵکی شارەکانی بۆکان و دیواندەرە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون.

هۆکاری گیانلەدەستدان یان بریندار بوون؛
تەقەی ڕاستەوخۆ: ٥٧ حاڵەت (٣ کوژراو و ٥٤ بریندار)، لێدان و کوتان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم ١ حاڵەت (١ بریندار)، بەربوونەوە لە شاخ: ٤ حاڵەت (٤ بریندر)،
سەرمابردوویی: ١ حاڵەت (١ کوژراو)،
ڕووداوی هاتووچۆ: ٤ حاڵەت (٤ بریندار).

جیاکردنەوەی ئامار بەپێی پارێزگاکان؛
پارێزگای کرماشان: ٣٦ حاڵەت (٣٦پ بریندار)
پارێزگای کوردستان: ٢٧ حاڵەت (٣ کوژراو و ٢٤ بریندار) پارێزگای ئازەربایجانی غەربی: ٤ حاڵەت) ١ کوژراو و ٣ بریندار ).