دەستبەسەر کرانی تازەلاوێکی خەڵکی قوروە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۱۱-۱۲-۱۴۰۲   |  01-03-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆتایییەکانی شەوی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەممە، ماردین گەنجی، وەرزشکاری تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی قوروە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی ئەم تازەلاوە دوای ڕەخنەگرتنی لە “محەممەدڕەسووڵ شێخی زادە”، بەربژێری هەڵبژاردنەکانی مەجلسی کۆماری ئیسلامی بەناوی نوێنەری شارەکانی دێهگولان و قوروە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڕوویداوە. ماردین گەنجی دوای دەستبەسەر بوون بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە بارودۆخی ڕاگرتن و تەندروستیی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.