له ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن نزیك ده‌بینه‌وه. ئه‌م ڕۆژه مێژوو و سوننه‌ته‌كه‌ی له ڕاپه‌ڕینی ژنانی كارگه‌كانی ڕستن و چنینی نیۆیۆرك له ساڵی ١٨٥٧ی زایینیی وه‌رده‌گرێ. لە ٨ی مارسی ١٨٥٧، ژنانی کرێکاری کارگەکانی پارچەبافی و جلدۆزی لە نیۆیۆرکی ئەمریکا هاتنە سەر شەقامەکان و خوازیاری بردنەسەرەوەی حەقدەست، هاتنەخوارەوەی سەعاتی کار و باشترکردنی باروودۆخی کۆیلەئاسای کار بوون. ەم خۆپیشاندانانە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە هێرشی بەرینی کرایە سەر. ژنانی سۆسیالیست لە ساڵی ١٩١١دا ڕۆژی ژنیان بنیات نا، بەڵام دوابڕیار بۆ دیاریکردنی “ڕۆژی جیهانیی ژن” خرایە کاتێکی تر. ساڵی ١٩١٣ “نووسینگەی نێونەتەوەیی ژنان” (یەکێک لە ناوەندەکانی ئەنترناسیۆناڵی دووهەم)، هەشتی مارسی لەبەر خەباتی ژنانی کرێکار لە ئەمریکا، وەک “ڕۆژی جیهانیی ژن” دیاریکرد. لە هەمان ساڵدا ژنانی زەحمەتکێش و ژنانی ڕووناک‌بیری شۆڕشگێڕ لە ڕووسیەی تێزاری و لە سەرتاسەری ئەورووپا، ڕێوڕەسمی “٨ی مارس”یان بە شێوەی خۆپیشاندان و کۆبوونەوە بەڕێوەبرد. ژنانی کرێکاری سەنت پێتێرزبورگ بە مانگرتنی خۆیان لە ڕۆژی ٨ی مارسی ١٩١٧ دژبە باروودۆخی فەلاکەتباری سەرچاوەگرتوو لە سیاسەتی شەڕی دەوڵەتی ڕووسیە و بۆ نان و ئاشتی هاتنە مەیدان و بوون بە دەنگی ڕەسای شکۆدارترین شۆڕشی کرێکاری. ساڵی ١٩٢١، “کۆنفڕانسی ژنانی ئەنترناسیۆناڵی سێهەمی کۆمۆنیستی” لە مسکۆ بەڕێوەچوو. لەم کۆنفڕانسەدا، ڕۆژی ٨ی مارس وەک “ڕۆژی جیهانیی ژن” پەسندکرا. کۆنفڕانسەکە ژنانی سەرتاسەری جیهانی بانگهێشتی پەرەپێدانی خەبات دژبە نیزامی سەرمایەداری و بۆ وەدیهێنانی خواستەکانیان کرد. ئه‌م مێژوویه ئاڵقه‌كانی زنجیرێكی دوورودرێژ و پێكه‌وه به‌ستراوی بزووتنه‌وه‌ی پرۆلتێریی ژنانی جیهانه.
له ماوه‌ی هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌دا و تا به ئه‌مڕۆ، ملیۆنان ژن له زۆربه‌ی وڵاته‌كانی جیهان شه‌قام و مه‌یدانی شاره‌كانیان كردووه‌ته دیمه‌نی شكۆداری خه‌بات دژبه هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ریی ڕه‌گه‌زی و نه‌زمی زاڵی سه‌رمایه‌داری. بێگومان هیچ تاكتیكێك ناتوانێ حاشا لەم ڕاستییە بکات كه ژنانی كرێكار بێبه‌شترین به‌شی چینێكن كه هه‌م شه‌للاقی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زییان وێده‌كه‌وێت و هه‌م یه‌كێك له فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه‌ن له جیهانی ئه‌مڕۆدا. ناڕه‌زایه‌تیی ملیۆنیی و هه‌موو ساڵێی ژنان نیشانی ده‌دات كه له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا ته‌نانه‌ت له‌و جێگایه كه به‌ڕواڵه‌ت باس له به‌رابه‌ریش ده‌كرێ، چ بۆشاییه‌كی قووڵ له نایه‌كسانیی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان له پیاوان جیا ده‌كاته‌وه. ئه‌م حه‌قیقه‌ته نیشانی ده‌دات كه به‌رابه‌ریی یاسایی ئه‌گه‌ر بوونیشی هه‌بێت به هیچ جۆرێك به مانای به‌رابه‌ریی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌كان نییه.
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، واته جێیه‌ك كه نابه‌رابه‌ریی بنه‌ڕه‌تیی نه‌زمی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ ئایین تێكه‌ڵ بووه، ته‌نانه‌ت هیچ باسێك له به‌رابه‌ریی یاساییش له گۆڕێ‌دا نییه. لێره ئیتر هه‌ڵاواردن، توندوتیژی، بێ مافی و دژه‌ژن بوون، شكڵی یاسایی و شه‌رعیی به‌خۆی گرتووه. چونكه ده‌وڵه‌ت نه ته‌نیا وه‌ك ئۆرگانی پارێزه‌ری نه‌زمی چینایه‌تیی چه‌وسێنه‌ر، به‌ڵكوو وه‌ك ئۆرگانی زاڵی ئیدێئۆلۆژیك، پێویستی به سه‌ركوتی ژنانه. ه‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێكه‌ڵ بوونی به‌ربه‌ریه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی و هه‌موو ئه‌و بێبه‌شیانه‌ی كه به‌سه‌ر ژنانیدا سه‌پاندووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌ژاری پتر له هه‌موو كاتێك ڕۆخسارێكی ژنانه‌ی به‌خۆی گرتووه، ژنان قوربانیانی خامۆشی ئه‌م باروودۆخه فهلاكهتباره نین. بینیمان كه له به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا، ژنان چلۆن له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا بوون و پتر له یه‌ك حه‌وتوو خه‌ویان له چاوی سه‌ران و كارگێڕانی ڕژیم تاراند. ئه‌وان له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا شان به شانی كرێكارانی ههفتتهپه، له پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و له شوێنی كار و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سروودی خه‌باتیان خوێنده‌وه. ئه‌وان له مێترۆكاندا بۆ خه‌ڵك، له ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن دوان. ئه‌وان له به‌رزاییه‌كانی شه‌قامی ئیقلاب حیحاب، واته سه‌مبۆلی كۆیلهتیی ژنیان به زەوی دادا و له زانكۆكاندا هاواری ناڕه‌زایه‌تییان دژبه هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی به‌رز كرده‌وه. ژنان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی مانگرتن و ناڕەزایەتیی سەرانسەریی مامۆستایان و خانه‌نشیناندا به‌شدار بوون و وه‌ك پزیشك و په‌رستار له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات له‌گه‌ڵ كۆرۆنا گیانفیداییان نواند و كاتێكیش به‌دیل گیران و ئه‌شكه‌نجه دران، ئیدیعانامه‌ی خۆیان كه ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕێكی ئاشكرا دژبه ڕژیم بوو، ڕاشكاوانه هاوار كرد.
ئەمساڵ لە بارودۆخێکدا بەرەوپیری ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنەوە دەچین کە نزیک بە یەک ساڵ و نیو لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەر بە پێشەنگایەتیی ژنان کە قەتڵی دەوڵەتیی ژینا بوو بەهۆی سەرهەڵدانی، تێدەپەڕێ. ئەم بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەیە بەهۆکاری ئەوەیکە هێزی کۆمەڵایەتیی چینی کرێکار و خەڵکی ناڕازیی بەرانبەر وەزعی مەوجوود لەئاستی جەماوەریدا نەهێناوەتە مەیدانی نەبەردەوە و پێداویستییەکانی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانەی لە کۆمەڵگادا دابین نەکردووە، نەیتوانیوە ئامانجە ڕوونەکانی خۆی واتە ڕووخاندنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و کۆتایی هێنان بە شێوە جۆراوجۆرەکانی هەڵاواردن و ستەم دەستەبەر بکات. بەڵام بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا ئەگەرچی نەیتوانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بڕووخێنێ، بەڵام ئاڵوگۆڕێکی مەزن و هەمیشەیی لە وشیاری و زەینیەتی ژنان و پیاوانی کرێکار و زەحمەتکێش و بێبەشی کۆمەڵگادا پێکهێناوە. ئەم بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەیە بە دروشمەکان، هێماکان و مشتە گرێدراوەکانی ژنان لەسەر شەقام نیشانی دا کە ژنان یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی هەر ئاڵوگۆڕێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئێرانن. ئەم بزووتنەوەیە، پاشەکشەی بە لیبرالیسمی بورژواییی ئێران کرد کە لەژێرناوی سنووربەندی کردن لەگەڵ توندوتیژی، لە هەوڵی بەڵاڕێدابردنی چەمکی شۆڕشدا بوو. ئەم بزووتنەوەیە زەینیەتی شۆڕشگێڕانەی بەهێز کرد و بۆ جارێکی تر سووژەی شۆڕشی خستە سەر زارەکان. ئەم بزووتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتییە دەرکی پێویستیی ڕێکخستن و پێکهێنانی ڕێبەریی لەناو هەموو بزووتنەوە ڕادیکاڵە کۆمەڵایەتییەکاندا بەهێز کرد. ئەم بزووتنەوەیە زیاتر لە هەموو کاتێک بە خەباتی ژنانی ئێران بەرانبەر بە هەڵاواردنی ڕەگەزی، هۆگرایەتیی کۆمەڵایەتی و جیهانیی بەخشی. ژنان بە پێشەنگایەتیی خۆیان، بە گڕوتین و بێ باکییان لە گرتنەوەی شەقامەکان نیشانیاندا کە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و کۆتایی هێنان بە هەڵاواردن و نایەکسانی بابەتێکی مومکینە. ٨ی مارسی ئەمساڵ لە جەرگەی ئەم پێشڕەوییانەدا بەڕێوەدەچێت.
ئه‌گه‌ر ٨ی مارس هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ڕاپه‌ڕینی ژنانی كرێكار ده‌ستیپێكرد، پێشڕه‌ویی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریی ژنیش، بێجگه‌له هاتنه مه‌یدانی ملیۆنیی ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش ده‌سته‌به‌ر نابێت. به‌رژه‌وه‌ندی ژنان و پیاوانی كرێكار له‌وه دایه كه له ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری و چینایه‌تی و له حیزبی سیاسیی خۆیاندا سازمان بدرێن و شان به شانی یه‌ك دژبە شێوازه جۆراوجۆره‌كانی سته‌می نیزامی سه‌رمایه‌داری خه‌بات بكه‌ن. ئه‌گه‌ر خه‌باتی ڕێكخراوی ژنان، فاكته‌رێكی گرینگه له پێناو به‌ره‌وپێش بردنی بابه‌تی ڕزگاریی ژن، پێویسته له هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ ڕێكخستنی جەماوەر كه‌ڵك وه‌ربگیرێت تا ژنان به هێز و شكۆیه‌ك كه شیاوی ئه‌وانه، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات بۆ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌شداری بكه‌ن. خەباتی ژنان بە ستراتێژی یەکگرتن لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاری و باقیی بزووتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتییەکان و بە ئاسۆی سۆسیالیستییەوەیە کە دەتوانێ کۆتایی بە هەڵاواردنی ڕەگەزیی سەرمایەداریی ئیسلامی لەم کۆمەڵگەیەدا بێنێت.
وتەی ڕۆژی تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە
www.facebook.com/Peshrawcpiran