کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی لە پارسی جنووبی
شەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۲   |  02-03-2024
کرێکارانی پەیمانی لە پاڵاوگەی ٦ی پارسی جنووبی، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ڕەشەممە،
دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئیداری پاڵاوگەکانی دامەزڕاوەی گاز، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “گەڕانەوەی خێرای شۆفیرانی دەرکراو لە شیرکەتەکانی پەیمانکاری، نەمانی شیرکەتە پەیمانکارییەکانی دابین کردنی هێزی کار، پێداچوونەوە و بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، داڕشتنەوەی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شۆفیرانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان لە لایەن پەیمانکاران و چاکسازی لە بەندەکانی ئەم گرێبەستە و هەروەها بەکردەوە دەرهاتنی یاسای پشوودان بە شێوەی ٢ بە ٢ بۆ کرێکارانی پشتیوانی”، بوون.