کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە مەشهەد
شەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۲   |  02-03-2024
کۆمەڵێک لە پەرەستاران و کادری دەرمانی مەشهەد، روژی شەممە ١٢ی ڕەشەممە، لە ناڕەزایەتیی بە زێدەکاری زۆرەملێ و لەخوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان و بە ئامادەکردنی تۆمارێک لەئاست “لەخوارەوە بوونی حەقدەستەکان، زێدەکاری زۆرەملێ و خۆڕایی پەرەستاران و وادە و بەڵێنی درۆینەی بەرپرسان” بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “بەرپرسی نالایق ئیستعفا ئێستعفا” و “بەرپرسی ناکارامە لەکوێی لەکوێی”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.