فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە کرماشان و ئەهواز
یەکشەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۲   |  03-03-2024

رۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممە، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی ئەهواز و کرماشان، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی هەموو هەفتەیەک، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە شەقامەکان ڕێپێوانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز و کرماشان، هەر وەک باقی هەوکارەکانیان لە شووش و حەوت تەپە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی، “بەکردەوە دەرهێنانی یەکسان سازی مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین هاوار کە، مافەکانت وەرگرە” و “ڕەزمەندەگانی دوێنی، برسییەکانی ئەمڕۆ” و هەروەها بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “تەنیا لە شەقامەکان دەتوانین مافەکانمان وەرگرین”، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.