فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە شیرکەت نەوتی ئاغاجاری
یەکشەممە ۱۳-۱۲-۱۴۰۲   |  03-03-2024

کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە شیرکەت نەوتی ئاغاجاری، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممە، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەت نەوتی ئاغاجاری، لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی حەفتانەیان، ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ جارێکی دیکە بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.