فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی بەندکراوێکی سیاسی بەدانانی بارمتەی قورس لە زیندان
دوشەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۲   |  04-03-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممە، “نایب حاجی زادە”، بەندکراوی سیاسی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی ورمێ، دوای ١٦٠٧ ڕۆژ دەستبەسەربوون و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی لە ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان، بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی مافی مەرەخەسی پێدرا.
شایەنی باسە، نایب حاجی زادە هاوینی ئەمساڵ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە دژایەتیکردنی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ ناردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان مانی لە خواردن گرتبوو. نایب حاجی زادە لە ساڵی ١٣٩٩، دوای ئەوەیکە نەشتەرگەری بۆ کرابوو و لە حاڵێکدا کە تەندروستییەکەی بە دەست نەهێنابووەوە و ماوەی پێویست بۆ چاک بوونەوەی تێپەڕ نەکردبوو، جارێکی دیکە لە نەخۆشخانەوە بۆ زیندان گواسترابوویەوە. جێگای ئاماژەیە، نایب حاجی زادە لە مانگی سەرماوەزی ١٣٩٨، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی” سزای ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و لە ئاکامدا یەک لە چواری ئەو ماوەیەی بۆ داشکێندرا و سزاکەی بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.