فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نیگەرانی ئاژانسی وزەی ناوەکی سەبارەت بە هاوکارینەکردنی کۆماری ئیسلامی
سێشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۲   |  05-03-2024

ڕافائێل گرووسی، بەرپرسی ئاژانسی وزەی ناوەکی، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەشەممە، لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئاژانسدا سەبارەت بە چالاکیی ناوەکی ڕژیم، نیگەرانیی دەربڕی و ڕایگەیاند: جارێکی دیکە داوا لە کۆماری ئیسلامی دەکەم کە بە تەواوەتی و بەڕوونی درێژە بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس بدات.
بە وتەی گرووسی، ڕێژەی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ٦٠ لەسەدیی ئێران کەمی کردووە بەڵام کۆی گشتیی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراو هەروا لە بەرزبوونەوەدایە.
کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دانانی کامێراکانی ئاژانسی وزەی ناوەکی بەڵێنەکەی خۆی نەبردە سەر و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووشدا دیسانەوە پێشی بە چوونەژوورەوەی لێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەی ناوەکی گرت.
زیاتر لە ساڵێکە کە ٣٥ ئەندامی بەرپرسایەتیی ئاژانسی وزەی ناوەکی بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک، کۆماری ئیسلامی یان بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانس ئەرکدار کردووە تاکوو بتوانێ لێکۆڵینەوەکانی خۆی سەبارەت بە ڕێژەی پیتێندراوی ئۆرانیۆم لە سایتەکانی ئێراندا بە ئەنجام بگەیێنێت.