بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەشەممە، هێزەکانی گاردی زیندانی ناوەندیی کەرەج، بە فەرمانی بەرپرسی جینایەتکاری ئەم زیندانە بە ناوی عەلی کشاوەرزیان، بە شێوەیەکی وەحشیانە هەڵیانکوتایە سەر یەکێک لە هۆڵەکانی بەندی ٧ی ئەم زیندانە بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە لە زیندانییەکان بەهۆی بەشداری نەکردنیان لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم.
لەم هێرشەدا پاسەوانەکان کەلوپەلی هەموو زیندانییەکانیان تێک شکاند و هەموو ئەو شتانەی لەبەردەستیاندا بوو لەناویان بردن.
هەروەها لەم هێرشەدا هەموو کەلوپەلەکانی زیندانی سیاسی محەممەد حەسەنی کە لەم زیندانەدا بەند کراوە، بە تەواوی لەناوچوون.
زندانیان میگویند که هدف رئیس جنایتکار زندان از این حمله و هجوم و تخریب وسایل، شکنجه روحی و روانی زندانیان و انتقامگیری از آنان است.
ئەو زیندانیانە دەڵێن، مەبەستی بەرپرسی جینایەتکاری زیندان لەم هێرشە، ئەشکەنجەدانی دەروونی و جەستەیی زیندانییەکان و تۆڵەسەندنەوەیە.