دەستبەسەرکرانی کرێکارێکی بیناسازی لە شاری سەقز
پێنجشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۲   |  07-03-2024
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕەسووڵ فەرەجی تەمەن ٥٠ ساڵ و کرێکاری بیناسازی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەسووڵ فەرەجی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سەقز بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد کە دەستبەسەرکرانی ڕەسووڵ فەرەجی بەهۆی هەڵگرتنی فیلم لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری سەقز بووە.
شایەنی باسە کە ڕەسووڵ فەرەجی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز گواستراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراو، تا ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە.