فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران و کادری دەرمانی شیراز
شەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۲   |  09-03-2024

کۆمەڵێک لە پەرەستاران و کادری دەرمانی شیراز، رۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەممە، دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی بۆ سێهەمین جار لە ناڕەزایەتیی بە “لەخوارەوە بوونی تەعرفەکان، زێدەکاری زۆرەملێ و خۆڕایی پەرەستاران و وادە و بەڵێنی درۆینەی بەرپرسان” بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “بەرپرسی نالایق ئیستعفا ئێستعفا” و “بەرپرسی ناکارامە لەکوێی لەکوێی”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.