فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هونەرمەندێکی ئیلام
یەکشەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۲   |  10-03-2024

لەم دواییانەدا ساسان چەمەنئارا لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم هونەرمەندە وەکوو سزای دیکەش پێبژاردنی ٢٠ ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.
شایانی باسە، ساسان چەمەنئارا ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆیان و بۆ دووەمین جار دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.
ساسان چەمەن ئارا هونەرمەندی خەڵکی ئیلام لە کاتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی و لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەی ١٤٠١ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ٢٩ی دادگای شۆڕشی تاران سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپیندرا.