فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
دوشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۲   |  11-03-2024

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، کەماڵ حەبیبی دانیشتووی گوندی “هەشەمێز” سەر بە شاری سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە نەواری سنووری نەوسوود، دەستی چەپی بریندارکرا و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ بێهداری نەوسوود گواستراوە.
هاوکات کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بەناوی ئومێد مورادی بە بەردفڕێدان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە بەسەختی بریندار بووە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی نەوسوود گواسترایەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ڕەشەممە، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی هادی تەمەن ٣١ ساڵ و محەممەد لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.
هەروەها ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەشەممە، هیوا ڕەحیم پەنا خەڵکی سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو کۆڵبەرە دوای دەستبەسەرکران و لێدان و کوتان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە، لە مەودای نزیکەوە کراوەتە ئامانج و لاقی بریندارکراوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوە.