کوژرانی ژنێکی لاو لە ورمێ
دوشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۲   |  11-03-2024
ژنێکی لاوی خەڵکی ورمێ لەلایەن هاوژینە پێشووەکەیەوە لە یەکێک لە فێرگەکانی ئەو شارەدا بە چەک کوژرا.
ئێوارەی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، ژنێکی لاو بە ناوی زیبا سەیادی تەمەن ٢٧ ساڵ لە ورمێ کوژرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە تەمەن ٢٧ ساڵە دە ڕۆژ پێشووتر بەهۆی کێشەی بنەمالەئیەوە لە هاوژینەکەی کە ئامۆزای بووە، جیا بووەتەوە.
ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە، زیبا سەیادی لە فێرگەیەکی تەڕاحی کە تازە تێیدا نێو نووسی کردبوو، لە شەقامی عەماری ورمێ، بە تەقەی گوللە لە بەرچاوی فێرخوازەکانی ئەو فێرگەیەدا کوژراو.
شایانی باسە کە، هاوژینی پێشووی ئەو ژنە قوربانییە بە ناوی جەلال سەیادی، دوای ڕوودانی ئەو تاوانە شوێنەکەی جێ هێشتووە و ئێستا هەڵاتووە.