فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵگرتنی یەک ملیۆن تمەن لە حەقدەستی خانەنشینکراوانی تەئمین ئیجتماعی
دوشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۲   |  11-03-2024

میدیاکانی کۆماری ئیسلامی بڵاویان کردەوە کە ڕژیم بڕی یەک میلیۆن تمەنی لە حەقدەستی خانەنشینکراونی تەئمین ئیجتماعی و بە بێ ئاگاداریی خۆیان هەڵگرتووە و  بەرپرسی ئیدارەی خانەنشینکراوان لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو پارەیە بە مەبەستی پێدانی سەهمیەی پێترۆشیمی لێیان وەرگیراوە.
هەڵگرتنی ئەو یەک میلیۆنە بە بێ ئاگاداری و ڕێگەدانی خانەنشینکراوەکان ئەنجام دراوە، و بەرپرسی ئیدارەی تەئمین ئیجتماعی ڕایگەیاندووە کە بۆ بەهێزکردنی توانای ماڵیی خانەنشینکراوان دەستیان کردووە بە درووستکردنی کۆمپانیایەک و بڕیارە ٥٢٪ی پشکەکانی کۆمپانیای پترۆشیمی ئەمیرکەبیر ڕادەستی خانەنشینکراوانی ئەم ڕێکخراوە بکرێت.
ئەو کارە کاردانەوەی لێ کەوتووەتەوە و کارناسان ڕایانگەیاندووە کە ئەو ناوەندە مافی دامەزراندنی هیچ کۆمپانیا و دامەزراوەیەکی دیکەی نییە کە کاری سەرمایەدانان بکات و ئەوە دژی یاسای ئەو ناوەندەیە؛ هەندێک لە کاربەدەستان کەڵکی شەخسی لە ناو و متمانەی تەئمین ئیجتماعی وەر دەگرن و پشک و حەقدەستی خانەنشینکراوەکان بۆ خۆیان هەڵدەگرن.
ئەو کارەی ئیدارەی تەئمین ئیجتماعی لەحاڵێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمە کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی ئەو ئیدارەیە بە هۆی خراپبوونی بارودۆخی بژێوی ژیانیان لە شارەکانی ئیسفەهان، ئەهواز، شووش، ئەراک و کرماشان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.