
لە کاردانەوەی نیزامی ئەمریکا و بریتانیا بە هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە ئاوە نێونەتەوەییەکان، لانیکەم ٢٥ کەس لە هێزەکانی حوسییەکان کوژران و بریندار بوون.
دەوڵەتی یەمەن ڕایگەیاندووە کە شەوی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمە، لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان، لانیکەم ١١ کەس کوژران و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
کاناڵی هەواڵی “ئەلمەسیرە”، سەر بە حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە شاری ئەلحەدیدە و باقی شارەکانی ڕۆژاوای یەمەن، لانیکەم ١٧ جار لەلایەن ئەمریکا و بریتانیاوە هێرشیان کراوەتە سەر.
هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ئەم هێرشانەی لە وڵامی هێرشەکانی ١٦ی ڕەشەمەی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە کەنداوی عەدەن ئەنجام داوە کە کوژرانی ٣ کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی لێ کەوتەوە.