فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی سێ هاووڵاتی بە دانانی بارمتە
سێشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۲   |  12-03-2024

ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی ڕەشەمە، پێدرام حوسێن‌پەناهی، زوبەیر حوسێن‌پەناهی و عەباس حوسێن‌پەناهی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قورووچای”، سەر بە شاری دێولان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندان، پێدرام حوسێن‌پەناهی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قورووچای”، سەر بە شاری دێولان و دانیشتووی سنە، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی، بەندکراوی سیاسی لەسێدارەدراو ڕۆیشتبووە شاری دێولان کە بێ هیچ هۆکارێک لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی نێوان سنە و دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتیەکان بە بێ هیچ هۆکارێک و بە توندوتیژییەوە زوبەیر حوسێن‌پەناهی و عەباس حوسێن‌پەناهییان لە شاری دێولان، دەستبەسەر کرد.
شایانی باسە کە ئەم دوو هاووڵاتیەش بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی، بەندکراوی سیاسی لەسێدارەدراو ڕۆیشتبوونە شاری دێولان.