کوشتنی کۆلبەرێک و شاردنەوەی تەرمەکەی لە ژێر بەفر
پێنجشەممە ۲۴-۱۲-۱۴۰۲   |  14-03-2024
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری «پەتکێ» شاری پیرانشار، دوای کوشتنی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆ، تەرمەکەیان لە ژێر بەفر شاردووتەوە و لە شوێنی تاوانەکە ڕۆیشتوون. ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممە تەرمی محەممەد گەنجە، کۆڵبەری خەڵکی شاری پیرانشار دوای ٤٨ کاتژمێر گەڕان بە دوای تەرمەکەیدا لە ژێر بەفر لە سنووری پەتکێ سەر بە شاری پیرانشار دۆزرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەکاتێکدا دۆزراوەتەوە کە بە فیشەکێک شانی ڕاستی پێکراوە.
محەممەد گەنجە کە خێزاندارە و باوکی منداڵێک بووە، لە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممە دوای ڕۆیشتنی بۆ سنووری پەتکێ بەمەبەستی کۆڵبەری، بێسەروشوێن بووە و دوای دوو شەو و ڕۆژ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە