فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران
هەینی ۲۵-۱۲-۱۴۰۲   |  15-03-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی رەشەممە کۆمەڵێک لە پەرەستارانی زانکۆی علووم پزشکی یاسووج لە حەساری بیمارستانی شەهید بهێشتی ئەم شارە، کۆمەڵێک لە پەیمانکارانی پرۆژەی ئیرانمال لە بەرانبەر ساختمانی مەرکەزی بانکی داهاتوو لە تاران و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی سەنگی ئاهەن ناوەندیی بافۆق لە شوێنی کارەکانیان بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
هەروەها ژمارەیەک لە کرێکارانی پترۆشیمی پترۆنادی ئاسیا دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت.
بە پێی ڕاپۆرتەکان مۆدیر عاملی ئەم شیرکەتە ٣٠ کەس لە کرێکارانی ئەم شیرکەتەی لەسەر کار دەرکردووە.