چالاکێکی سیاسی و پێشمەرگەی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە نزیکی مەقەڕەکانی ئەم حیزبە لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراق تیرۆر کرا.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممە، یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی شوعەیب زارعی تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری سنە تیرۆر کرا.
سەرچاوەیەکەی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕاگەیاند: “شوعەیب زارعی لە نزیک مەقەری “زڕگوێزەڵە” و لەلایەن بەکرێگیراوێکی کۆماری ئیسلامی بەناوی سەرکەوت ئەحمەدی بە بەکارهێنانی چەکی کۆڵت تیرۆر کراوە. شایانی باسە کە سەرکەوت ئەحمەدی لەکاتی هەڵاتن لەلایەن هیزە ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پێنجوێن دەستبەسەر کراوە.
شوعەیب زارعی خەڵکی گوندی تەختە سەر بە شاری سنە و زیاتر لە ١٠ ساڵە کە پێشمەرگە بووە.