لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی هیوا شەریفی، تەمەن ١٦ ساڵ، شوان بابەکری، تەمەن ٣٩ ساڵ، شەفیع بابەکری، تەمەن ٣٦ ساڵ، شاهین ئیبراهیمی، تەمەن ٢٨ ساڵ و ساڵح سەخاوات، تەمەن ٣٧ ساڵ، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ، سەرجەم سزای ٢١ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی دادگا، هیوا شەریفی سزای ٣ مانگ بەنەکردنی بەسەردا سەپاوە، شوانە بابەکری و شەفیع بابەکری، دوو برا و ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخواز، هەرکامەیان سزای ٦ مانگ بەندکردن و هەروەها ساڵح سەخاوەت و شاهین ئیبراهیمی هەرکامەیان سزای ٣ مانگ سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.
ئەو هاووڵاتییانە مانگی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کراون و دوای ماوەی مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بوون.