مەرەخەسی کاتی یەکیک لە دەستبەسەرکراوانی شۆرشی ژینا دوای ١٨ مانگ
پێنجشەممە ۰۲-۰۱-۱۴۰۳   |  21-03-2024
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کاروان شاهی پەروانە، لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لە شاری شنۆ کە بە “موحاربە” تۆمەتبار کرابوو و حەفتەی ڕابردوو لەو تۆمەتە بێبەریکرا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە، دوای ١٨ مانگ دەستبەسەربوون، بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ مافی مەرەخەسی پێدرا.