بەندکراوێکی سیاسی پێشوو و خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە بە ١٣ ساڵ زیندان سزا درا.
مەحەممەدتاهیر حوسێنپوور، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “موحارەبە و ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” سزای ١٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئەم بەندکراوە سیاسییە، ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرابوو.
مەحەممەدتاهیر حوسێنپوور، پێشتریش لە خەرمانانی ۱۴۰۰، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کراو بۆ شاری ورمێ گواسترابۆوە و کۆتایی مانگی خەرمانانی هەمان ساڵ بۆ زیندانی ناوەندی شاری نەغەدە گواسترا بووە.
ئەم هاوڵاتییە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ۱۴۰۰، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستان و بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی گەلاوێژی هەمان ساڵ لە نەغەدە کە لە دوای کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم هاتنە سەر شەقامەکان، بە ١٥ مانگ زیندان سزا درا.
مەحەممەدتاهیر حوسێنپوور، لە ناوەڕاستی مانگی گوڵانی ١٤٠١، دوای چەند مانگ زیندان مەرەخەسی پێدرا و لە زیندانی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد بوو.