فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی ئەسغەر نیکوکار بە پاپەندی ئەلیکترۆنی لە زیندانی عادڵ ئاباد
هەینی ۰۳-۰۱-۱۴۰۳   |  22-03-2024

ئەسغەر نیکوکار بە هۆی ژەنینی ئامێری تار لەسەر گڵکۆی گیان بەختکردووانی شۆرشی ژینا مەهسا ئەمینی، نیکا شاکەرەمی، کیان پیرفەلەک، یەڵدا ئاغافەزڵی، محەممەد حوسێنی و ژمارەیەکی دیکە لە گیان بەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١، دەستبەسەر کرابوو.
ئەسغەر نیکوکاربە تۆمەتی ژەنینی مۆسیقا لە ماتەمینی خەڵکی ئێراندا، سزای پێنج ساڵ زیندانی، دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات و دوو ساڵ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی فەزای ئەلیکترۆنی بەسەردا سەپێنرا. ناوبراو لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٢ دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی عادل ئابادی شیراز، گواسترایەوە.