مانگرتنی كرێكارانی ئه‌بنیه فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان
هەینی ۰۳-۰۱-۱۴۰۳   |  22-03-2024
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حەقدەست و مەزایاکانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایەوە و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌بنیه فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسان هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایای مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوویان وه‌ر نه‌گرتووه و به‌هۆی نه‌دانی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، له بارودۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. شایانی باسه كه له ڕۆژانی كۆتایی ساڵی ١٤٠٢دا كرێكارانی ئه‌بنیه فه‌نی له جنووبی ئێران، ناوچه‌ی زاگرۆس، لۆڕستان و ئازه‌ربایجان له ئاست جێبەجێ نەکردنی خواستەکانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو.