فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

زێلێنسکی ئیدیعای پووتین سەبارەت بە پەیوەندی ئۆکراین بە هێرشەکەی مۆسکۆی ڕەت کردەوە
یەکشەممە ۰۵-۰۱-۱۴۰۳   |  24-03-2024

زێلێنسکی ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٤ی خاكه‌لێوه‌ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پووتینی به‌وه‌  تۆمەتبار کرد کە هەوڵ دەدات کەسانی دیکە تاوانبار بکات و دوای ماوەیەک بێدەنگی، بیر لەوە دەکاتەوە کە چۆن ئەم بابەتە بخاته‌ ئه‌ستۆی ئۆكراین.
هه‌روه‌ها بەرپرسانی ئۆکراین بە توندی ئەو قسانەی ڤێلادیمێر پووتین یان ڕه‌ت كرده‌وه‌، کە کیێڤ پەیوەندی بە هێرشەکەی مۆسکۆوە هەیه‌.
میخایلۆ پۆدۆلیاک، ڕاوێژکاری باڵای زێلێنسکی، دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشەکەی مۆسکۆ ڕایگەیاند، وڵاتەکەی “هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە”، هەروەها کیێڤ کە ماوەی دوو ساڵە لەگه‌ڵ داگیرکاریی ڕووسیه‌ به‌ره‌وڕوویه‌ هەرگیز كه‌ڵكی له‌م چه‌شنه‌ كاره‌ تێرۆریستییانه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌.
دوای هێرشەکەی مۆسکۆ، ڤێلادیمێر پووتین بۆ ماوەی نزیکەی ١٦ کاتژمێر بێدەنگ بوو و دواجار پاشنیوەڕۆی شەممە پەیامێكی تۆمارکراوی بڵاو كردەوە.
 زێلێنسکی وتی: پووتین لە بری ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتییانی ڕووسییه‌وه‌ بگرێ بۆ ماوەی ڕۆژێک بێدەنگ بوو و بیری لەوە کردەوە کە چۆن ئەم بابەتە بخاته‌ ئه‌ستۆی ئۆكراین.
هێرش بۆ سەر هۆڵی کرۆکۆس لە شاری کراسنۆگۆرسک لە نزیک شاری مۆسکۆ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣ی خاكه‌لێوه‌ ڕووی دا و دوای چەند کاتژمێرێک داعش ئه‌و هێرشه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت.