
سەهەند کارگەر هاووڵاتی خەڵکی شاری سەحنە لە شارۆچکەی وەحدەتی کەرەج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم کوژرا و یەکێک لە خزمەکانی ناوبراویش بەناوی پەیمان بەسەختی بریندار بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوە، لە ڕەوتی ڕاوەدوونانی هێزە ئینتزامییەکان و تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو ئۆتۆمبێلە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەحنە بەناوی سەهەند کارگەر تەمەن ٢٥ ساڵ گیانی لەدەستدا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ئۆتۆمبێلە لە جووتسایدی پاسگای شارۆچکەی وەحدەتی کەرەج لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە بەر دەستڕێژی گوللە دراوە و سەهەند کارگەر سەری کراوەتە ئامانجی گوللەی ئەو هێزانە. هەروەها کەسێکی دیکە لەو ئۆتۆمبێلەدا بەناوی پەیمان کە لە خزمەکانی سەهەند کارگەر بووە، بە سێ گوللە پێکراوە و بەسەختی بریندارکراوە و ئێستا لەژێر چاودێری تایبەتی پزیشکیدایە.