فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شەعبان موحەممەدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە
سێشەممە ۱۹-۱۱-۱۴۰۰   |  08-02-2022
شەعبان موحەممەدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان  بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، شەعبان موحەممەدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی مانگی ڕێبەندان، مامۆستایان لە بەرامبەر فەرمانداریی شاری مەریوان لە ناڕەزایەتی بە دەستبەسەرکرانی شەعبان موحەممەدی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و خوازیاری ئازادیی دەستبەجێ و بێشەرت و مەرجی ناوبراو بوون.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی ڕێبەندان، شەعبان موحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.