فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی دیپۆرت کرانەوەی دوو پەناخوازی سیاسی لە لایەن پۆلیسی تورکییە
سێشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۳   |  26-03-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو چالاکی سیاسی بە ناوەکانی “ڕەشاد محەممەدی” خەڵکی کامیاران و هاوژینەکەی، ئەژین حسێنی، خەڵکی گوندی “بۆڕیەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکییەوە دەستبەسەر کراون و بۆ کەمپێکی نزیک شاری چناکالە گواستراونەتەوە و هەنووکەش هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەژین حسێنی، تەمەن ٣٠ ساڵ و ڕەشاد محەممەدی، تەمەن ٣٤ ساڵ، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان خەریکی چالاکیی سیاسی و ڕایگەیاندن بوون و بەهۆی بەردەوامیی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمه‌وه ناچار بوون کوردستان جێ بهێڵن و بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتێکی ئارام، هەوڵی کۆچکردن بەرەو ئۆورووپایان داوە.