
جێگری پۆلیسی ڕێگاوبانی ڕژیم ڕایگەیاند کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، لانیکەم ٦١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها دەلیت کە هەر لەو ماوەیەدا ١٦ هەزار و ٥٨٣ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ برینداربوون.
بەو پێیە لە دە ڕۆژی یەکەمی نەورۆزدا لانیکەم ڕۆژانە ٦٠ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
بڵاوبوونەوەی ئەو ئامارانە لە کاتێکدان کە مێهرداد بەزرپاش، وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی حکومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی، لە ڕۆژی ٤ی خاکەلێوە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە هەندێک پارێزگا کەم بووەتەوە بە ڕێژەی ٤٥ لەسەد بە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا کەمی کردووە.
کەمال هادیانفەر، بەرپرسی پێشووی پۆلیسی هاتووچۆش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بڕیارە ڕێژەی جەریمەی هاتووچۆ پێنج بەرابەر زیاد بکرێت.
پۆلیسی هاتووچۆی ئێران “سەرنج نەدان و نەبوونی توانای کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێل” بە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی ڕێگاوبان لە ئێران دەزانن.
به ڵام شارهزایان ئهم بابهته ڕهت دهکهنهوه و خراپی جادهکان هەروەها خراپی کوالیتی ئۆتۆمبێلەکانی بهڕههمهێنراو لە ئێران به هۆکاری سهڕهکیی ڕووداوهکانی هاتووچۆ و بهرزی زیانە مرۆییەکان دادەنێن.