کوشتنی حکومەتی یەکێکی تر لە دەستبەسەرکراوانی شۆرشی ژینا
هەینی ۱۰-۰۱-۱۴۰۳   |  29-03-2024

سارا تەبریزی، ژنێکی لاوی تەمەن ٢٠ ساڵە، کە ڕۆژی ٤ی خاکەلێوە بانگهێشتی وەزارەتی ئیتلاعات کرابوو، بەڵام ڕۆژی ٥ی خاکەلێوە تەرمەکەی لە ماڵەوە دۆزرایەوە.
سارا لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢ لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستگیرکرا و لە مانگی بەفرانبار لە زیندانی ئێڤین ئازاد بوو، بەڵام چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی لێکرا بوو.