کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی لاوان
هەینی ۱۰-۰۱-۱۴۰۳   |  29-03-2024

کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە دوورگەی لاوان، ڕۆژی جومعە ١٠ی خاکەلێوە، بۆ جارێکی تر لە ماوەی مانگەکانی پێشوودا دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەت نەوتی لاوان، بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.