لانیکەم دوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەرێوە چوو
یەکشەممە ۱۲-۰۱-۱۴۰۳   |  31-03-2024

ڕۆژی شەممە ١١ی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە ماڵبەتاڵانچووانی مۆجتەمەعی تیجاری-تەفریحی گۆلبارانی دزفول لە بەرانبەر بینای ئەم مۆجتەمەعە کۆبوونە.
ماڵبەتاڵانچووان خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەو گرفتەکانیان و هەروەها خێراکردن لە گەڕانەوەی سەرمایەکانیان بوون. هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکانی شیرکەتی سەنگی ئاهەنی ناوەندیی ئیران لە نزیکی شاری بافۆق دەستیان دایە مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.