فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی جددیی ڕادەستکردنەوەی دوو هاوژینی لاو لە تورکیە
دوشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۳   |  01-04-2024

دوو هاوژینی پەنابەری سیاسی بە ناوەکانی ڕەشاد محەممەدی و ئەژین حوسێنی (فەهمیدە) کە نزیکەی ١٠ ڕۆژ پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیەوە دەستبەسەرکرابوون، دوای گواستنەوەیان بۆ کەمپێک لە ئەدێرنە و ناچارکردنیان بە تۆمارکردنی پەنجەمۆر و واژۆ، مەترسیی جددیی ڕادەستکردنەوەیان بۆ ئێران لەئارادایە.
ڕەشاد محەممەدی چالاکی سیاسی خەڵکی کامێران و ئەژین حوسێنی (فەهمیدە) خەڵکی سەوڵاوا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە کەمپی چناکالە بۆ کەمپی پەهلەوان کووی لە شاری ئەدێرنە گواستراونەتەوە.
شایانی باسە کە، پۆلیسی تورکیە ئەو دوو چالاکە سیاسیەی ناچار بە تۆمارکردنی واژۆ و پەنجەمۆر کردووە و ئەگەری ڕادەستکردنەوەیان بۆ ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشێوەی جددی لەئارادایە.
ئەژین حوسێنی تەمەن ٣٠ ساڵ و ڕەشاد محەممەدی ٣٤ ساڵ لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان چالاکی سیاسییان بووە و بەهۆی گوشارە بەردەوامەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ گەیشتن بە وڵاتێکی ئارام و بەمەبەستی گەیشتن بە ئەورووپا ناچار بوون هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵن.