ئێعدامی بەندکراوێک لە ئەلیگوودەرز
سێشەممە ۱۹-۱۱-۱۴۰۰   |  08-02-2022
بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندان، حوکمی بەندکراوێک کە پێشتر بە تۆمەتی قەتڵ بە ئێعدام مەحکووم کرابوو لە زیندانی ئەلیگوودەرز جێبەجێ کرا.
ناسنامەی ئەم بەندکراوە “میرزا روحیفەر”ی ٣٧ ساڵ تەمەن ڕاگەیەندراوە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار: میرزا رووحیفەر پێشتر لاستیک فرۆش بووە و نزیک چوار ساڵ پێش ئێستا، بەتۆمەتی قەتڵی دراوسێیەک لەسەر کێشەی ماڵی، دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
ئێعدامی ئەم هاووڵاتییە هەتا ئێستا لە لایەن میدیا و سەرچاوە فەرمییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.